شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕێگای سۆران خه‌لیفان داده‌خرێ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی دووشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕێگای سۆران خه‌لیفان داده‌خرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌یانی دووشه‌مه‌ به‌هۆی كاری قیرتاوكردنی سه‌ر پرده‌كانی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر ڕێگای سۆران – خه‌لیفان داده‌خرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌ و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ داخستنی ڕێگاكه‌ له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات تا كاتژمێر 9ی به‌یانی.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد كه‌ له‌ شوێنی ڕێگاكه‌، ڕێگای به‌دیل كه‌ ڕێگای بێخاڵ – ڕه‌واندز – سۆران به‌كاربهێنن بۆ هاتووچۆ.