شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

په‌یامێك له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

له‌ په‌یامێكدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هاوسۆزی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی 5 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاند، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ سنووره‌ی كوڵه‌جۆ كرانه‌ ئامانج و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیش له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه‌ی كوردستان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە داخەوە كە لە شەوی رابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كوڵەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكانمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی ئەو شەهیدانە بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارن دەخوازم.

شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتیماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی كوردستان.

مسعود بارزانی

28ی تشرینی دووەمی 2021