یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئهمڕۆ سێشهم پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی جهژنی قوربان بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه جهژن واته دەبڕینی خۆشی و بەجێگەیاندنی سیلەی روحم و گەردەن ئازایی و ئاشبوونەوە لەگەڵ یەکتری.
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له پهیامهكهدا ڕایگهیاند “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی دەکەین، لە ناویشیانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەرێز دەكەین”.
ڕاشیگهیاند “هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی و قبووڵبوونی نزا و پاڕانەوەكان و ئاودانی دڵە تینووەكان و هاتنەدی مانا راستەقینەكانی جەژنی قوربان لە ئازادی و بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی و برایەتی”.
ههروهها ڕایگهیاند “پێویستە لەم رۆژە پیرۆزەدا هەموو هەوڵ و تواناكان یەكخەین بۆ پێكەوەكاركردن لەپێناو وەلاوەنانی گرژی و ئاڵۆزی و ناخۆشی و ململانێکان و پاراستنی برایەتی و ئاشتی و یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد”.
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام جهختیشی كردهوه “جەژن واتە دەبڕینی خۆشی و بەجێگەیاندنی سیلەی روحم و گەردەن ئازایی و ئاشبوونەوە لەگەڵ یەکتری و بەشینەوەی خێر و شیرینی و بەرزڕاگرتنی دروشمی دینداری و ئەنجامدانی شوکرانەبژێری بەرامبەر نیعمەتەکانی خوای گەورە”.
ئاماژهی بهوهش دا “دووبارە جەژنی قوربان لە هەموولایەك پیرۆز بێت و خوای گەورە تاعەت و خواپەرستی هەموو لایەكمان قبووڵ بكات و حەج و دوعا و پاڕانەوەی حاجییەكانیشمان قبووڵ بكات و بەسەلامەت بگەڕێنەوە ناومان”.