باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ماوریچۆ کریکانتی رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوکارییەکی گەورەمان هەیە لەسەر بابەتی ئاو و بەڕێوەبردنی.
ماوریچۆ کریکانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیەند، “حکومەتی ئیتاڵیا پارەی بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ دابین کردووە و دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێناوە سەبارەت بەو بەنداوە، ئەویش کۆمپانیای ترێڤی ئیتاڵی ئەم کارەی کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە ئەم پڕۆژەیەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی “یونیدو” دابین کردووە و سەلامەتی بەنداوەکانی عێراقمان باشتر کردووە”.
کریکانتی گوتیشی: حکومەتی ئیتاڵیا هاوکاری عێراقی کردووە، هەروەها بەشی سەلامەتی بەنداوەکانی نیشتیمانی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو دامەزراندووە، جەختیشی لەوەکردەوە، ئەو هاوکارییە گەورەیە و وەبەرهێنە لەگەڵ حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی گشتی لە بواری بەڕێوەبردنی ئاوە.