مه‌سرور بارزانی چی به قوتابیان گوت؟
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، نوێنه‌ری قوتابیان داواكاری و پێشنیاز و گرفته‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد، كه له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه و ئه‌مه‌یان به خه‌مخۆری و دڵسۆزی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرۆسه‌ی خوێندن گه‌ڕانده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان نوێنه‌ری هه‌موو زانكۆكانی كوردستانی تێدابووه و یه‌ك به‌دوای یه‌ك پرسیاریان كرد و بۆچوون و داواكاری خۆیانیان به سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یاند.
پرسیاری قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان
یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان كردبوو، روو له سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرای كرد، ئێمه‌ی قوتابی خۆپیشاندانه‌كه‌مان له‌سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه بوو، بتوانین كۆبوونه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابت ئه‌نجام بده‌ین و قسه له‌سه‌ر گرفته‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانمان وه‌ربگرین. ئێمه له‌كاتی چوونه سه‌ر شه‌قام، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌كمان پێبووه، تێیدا داوای مافه‌كانمان كردووه، ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌هێزترین چه‌كی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك جه‌نابتان ئاگادارن، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌ڕوومان نه‌هێت بچینه‌وه سه‌ر شه‌قام و داوای مافه‌كانمان بكه‌ین.
گوتیشی: به‌شێوازێك ده‌ستیان له خۆپیشاندانه‌كانمان وه‌ردا، كه به‌ناوی قوتابیان و خوێندكاران ده‌ستیان بۆ پیرۆزییه‌كان و داموده‌زگا حكومییه‌كان برد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناوی خوێندكارانه‌وه په‌لاماری باره‌گا حیزبییه‌كانیاندا و زیانیان پێ گه‌یاندن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو په‌یامی ئێمه وه‌ك خۆی نه‌گاته سه‌رۆكی حكومه‌ت و خۆپیشاندانه‌كانمان سه‌ركوت بكرێن و په‌یامی ئێمه به روونی نه‌گاته شوێنی مه‌به‌ست.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و جۆره گێره‌شێوێنییه دوورین، كه له‌م وڵاته ده‌كرێت، ده‌زانین ئێوه و بنه‌ماڵه‌كه‌تان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ن خاوه‌ن شه‌هیدن و قوربانییان داوه و خوێنیان رشتووه له‌پێناو ئه‌م حكومه‌ته. ئێمه هه‌موومان پێزانینێكی گه‌وره‌مان هه‌یه و دڵسۆزیمان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ش ده‌مێنینه‌وه و ده‌بینه پارێزه‌ری هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌رییانه، كه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌وه به‌ده‌ستهێنراون، بۆیه ئێمه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوورین له‌و په‌یامه‌ی به‌ناوی خوێندكارانه‌وه شێوێندراوه.
هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچی زووه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیرێنه‌به‌ر، كه خۆپیشانادنه‌كانی ئێمه‌یان ناشیرین كرد و په‌یامی ئێمه‌یان شێواند و له كۆتاییشدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاز و داواكاریی خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌ت
له وه‌ڵامی نوێنه‌ری قوتابیاندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، من سوپاسی قوتابیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و جۆره داواكارییانه. حه‌زده‌كه‌م وا هه‌ست نه‌كه‌ن، كه من دوورم لێتانه‌وه، من زۆر له‌ئێوه‌وه نزیكم، له‌بری ئه‌وه‌ی ئێوه له شه‌قام بدوێن، ده‌تانتوانی له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ئاگادارم بكه‌نه‌وه. من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییان بكه‌م به ئێوه‌یه‌شه‌وه. دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌نگی ئێوه به‌ئێمه نه‌گات، بۆیه ناچاربن بێنه سه‌ر شه‌قام، له رێگه‌ی نامه‌وه زۆر به‌ئاسانی لێتان تێده‌گه‌یشتم، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر بتوانن خۆپیشاندانیش بكه‌ن، به ئارامی و ئاشتیانه بیكه‌ن، ئه‌وا به‌سه‌رچاو، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه.
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌ری قوتابیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: من هاوڕام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی باسكران، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر قوتابی پێویستی به هاوكاری هه‌بێت، كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین و ئێمه 150 هه‌زار قوتابیمان هه‌یه، كه له‌وانه‌یه دۆخی ژیانی هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نه‌بێت.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا لیژنه‌یه‌كمان داناوه و به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و قوتابییه كه‌مده‌رامه‌تانه‌ی پێویستییان به هاوكاری حكومه‌ته، میكانیزمێك بدۆزینه‌وه، كه له رێگه‌یه‌وه هاوكارییان بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جگه له‌مه، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، یارمه‌تیدانی قوتابی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت، ئێمه زۆر زیاتر ده‌توانین یارمه‌تی ئێوه بده‌ین، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك شت، ئه‌وانیش: باشتركردنی كوالیتی خوێندن، به پراكتیككردنی خوێندنی تیۆری، باشتركردنی دۆخی ناوخۆی زانكۆكان و به‌شه ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مانه به‌چی ده‌كرێت!، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكات، تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێن و هه‌م دۆخی خوێندنه‌كه‌تان و هه‌میش شوێنی حه‌وانه‌وه‌تان باشتر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌مووی پێویستی به بودجه و تێچوونێكی تایبه‌ت هه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌وه‌ی كه باشترین ژیان بۆ هاووڵاتیانی خۆی دابین بكات، قوتابیانیش به‌شێكن له‌وانه‌ی پێویسته یارمه‌تییان بدرێت. من ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم: ئێمه دیراسه‌ی ئه‌م جۆره هاوكارییه ده‌كه‌ین، كه به چ شێوازێك حكومه‌ت بتوانێت به‌باشترین شێوه هاوكاری قوتابی بكات. به‌و شێوازه‌ی تا ئێستا هه‌بوو، ئێمه ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین، چونكه ئێمه نامانه‌وێت هیچ بوارێك بۆ پێشكه‌وتنی قوتابی و دامه‌زراوه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌مێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه ده‌مانه‌وێت به دروستكردنی فه‌زایه‌كی باشتری زانستی بۆ خوێندن، زیاتر یارمه‌تیتان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئێوه بۆ دوای ته‌واوكردنی خوێندن بڕه‌خسێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بتوانین ئه‌م كارانه بكه‌ین، من دڵنیام ده‌توانین دۆخی قوتابی و شێوازی خوێندنیش زۆر باشتر بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روو له قوتابیان گوتی: منیش داوایه‌كم له ئێوه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، “من ده‌مه‌وێت باشترین ژیانتان هه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن نه‌یانه‌وێت دۆخی كوردستان باشتر بێت، من ده‌مه‌وێت ئێوه‌ش پشتیوانی من بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم باشتر خزمه‌تی ئێوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری قسه‌ی خه‌ڵكی دیكه و لایه‌نی دیكه، ئه‌وكات نه خۆتان هیچتان ده‌ستده‌كه‌وێت، نه حكومه‌تیش ده‌توانێت یارمه‌تیتان بدات”.
گوتیشی: “ئێمه له‌یه‌ك جیاواز نین، به‌و شێوه‌یه نییه كه حكومه‌ت شتێك بێت و ئێوه‌ش شتێكی دیكه بن، ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و لێره‌دا جێی خۆیه‌تی من سوپاسی ئه‌و قوتابیانه‌ش بكه‌م، كه رێگرییان له‌وه كرد، ئه‌جێندای سیاسی تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانه‌كان بكرێت، من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، به‌و شێوازه‌ش به‌رده‌وام بن، ئێمه‌ش ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین”.
مه‌سرور بارزانی دڵنیایی دایه قوتابیان و روونیكرده‌وه: هه‌موو ئه‌و پێشنیاز و داواكارییانه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاووتوێیان ده‌كه‌ین، كه چۆن بتوانین هاوكاریتان بكه‌ین، “باوه‌ڕ بكه‌ن درێغی ناكه‌ین”، سوپاستان ده‌كه‌م.
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی پێشنیاز و داواكاری نوێنه‌ری قوتابیانی زانكۆی دهۆك، له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و ره‌چاوكردنی باری دارایی خێزانی قوتابیان، كێشه‌ی قوتابیان له به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌ت پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام له به‌شه ناوخۆییه‌كان و زۆری ژماره‌ی قوتابیان له ژووره‌كان، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له به‌شه ناوخۆییه‌كان، زیادكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌ناو زانكۆكان، سیسته‌می خوێندن، دابینكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ناو به‌شه ناوخۆییه‌كان، ره‌خساندنی هه‌لی كار دوای ته‌واوكردنی خوێندن گوتی: كێشه‌كه ته‌نها تا ئه‌و كاته نییه، كه قوتابی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه دوای ته‌واوكردنی خوێندن چی بكات؟!.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ته ئه‌وه‌یه، ده‌بێت هه‌لی كار بۆ دوای خوێندن بڕه‌خسێنێت، پێویسته ئێوه‌ش هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئێمه هیوادارین رۆژێك بێت و هه‌لی كار ئه‌وه‌نده زۆر بێت، حكومه‌ت به‌دوای كارخوازاندا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته له‌مڕۆوه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواكاری ئێوه دوو داواكاری سه‌ره‌كین، ئه‌وانیش “هاوكاریكردنی قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت و باشكردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان”، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به باشتركردنی سیسته‌می خوێندنه‌وه هه‌یه، ئه‌وا بابه‌تێكی دیكه‌یه. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌یه كه پێشینه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان بدرێت و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ باشتركردنی دۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابیان، كه ئه‌مه مافی ئێوه‌یه و ئێمه‌ش له حكومه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت بۆ ئێوه له‌وباره‌یه‌وه بیكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مجاره، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.