لێدوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گفتوگۆی راشكاوانه له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قوتابیان بكه‌ین و هاوكاری ئه‌و قوتابیانه بكرێت، كه كه‌مده‌رامه‌تن.
مه‌سرور بارزانی گوتی: زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌م ده‌رفه‌ته ره‌خسا و سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه ده‌كه‌م، كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ره‌خساند، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی قسه‌ی قوتابیانی خۆشه‌ویست بین، كه له زانكۆكانی هه‌موو كوردستان هاتوون و لێره به‌شدارن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له گرفت و پێشنیاز و داواكارییه‌كانیان بگرین.
گوتیشی: ئێمه‌ش بیروبۆچوونی حكومه‌ت و سیاسه‌تی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به گشتی، ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ستراتیژیه‌تی ئێمه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان قسه‌مان له‌باره‌یه‌وه كرد و ئه‌و داواكاریانه‌ی ره‌وان و قوتابیان داوای ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تدایه، ئێمه به‌پیرییه‌وه ده‌چین، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئێمه له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ره‌كی خۆماندا ئه‌وه ده‌بێت، كه به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان دروست بكه‌ینه‌وه و ئه‌و قوتابیانه‌ی كه پێویستییان به هاوكاری هه‌یه و كه‌مده‌رامه‌تن، ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دیراسه‌ی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانیان بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئامانجی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌یه ئاستی خوێندن به‌ره‌و ئاستێكی باشتر ببه‌ین، شێوازی ژیانی قوتابیان له‌و ماوه‌یه باشتر بكه‌ین و هه‌لی كار بۆ قوتابیان بڕه‌خسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی دوای خوێندن تووشی ئه‌و كێشه‌یه نه‌بن، كه نه‌زانن روو له كوێ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه ئه‌ركێكی هاوبه‌شه له‌سه‌ر ئێمه و قوتابیان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، كه هه‌موومان ئه‌رك و مافمان هه‌یه و هیوادارین هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بتوانین خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و پیرۆزی و سیمبولی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و نیشتمانه به‌رز رابگرین و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك بكه‌ین، چ به‌رامبه‌ر به قوتابیان بكرێت، یان به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان كراوه یان به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه و نیشتمانه ده‌كرێت، ئیدانه ده‌كه‌ین، كه من دڵنیام قوتابیان لێی بێبه‌رین، ئه‌و لایه‌نانه‌ش رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، كه بێ‌ڕێزییان كردووه، له هه‌مانكاتدا من سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاستی به‌رزی قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، كه زۆر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین و له خزمه‌تیان ده‌بین و هیوادارین كه سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن و دوای خوێندنیش.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان راشیگه‌یاند، جارێكی دیكه سوپاستیان ده‌كه‌م و ئینشائه‌ڵڵا كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت و قوتابییه‌كانی ئێمه‌ش هه‌ر دڵخۆش و سه‌ركه‌وتوو بن، سوپاستان ده‌كه‌م.