پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

پرچی زێڕینی خۆر
ڕۆمان دەبێت خۆی لە هەموو ئەو شـــتگەلە قوتار بکات کە باری شـــانیان قورس کردووە، شـــتگەلی وەک: درێژدادڕی، تاک گێـــڕەرەوە، قارەمانی تاقانە، بیرۆکەی ســـەرەکی، بیرەوەریـــی ڕۆژانە و گێڕانەوەی کرۆنۆلۆجـــی. ڕۆماننووس نابێت ملکەچی تێرکردنی ئارەزووی خوێنەری ئاســـایی بێت کە حەزی لەوەیە ڕۆمان ســـەرەتا و کۆتاییی هەبێت. ئەوە ڕۆمانێکی خراپە کە بە پەخشانەشـــیعر دەنووســـرێت و بە دارشەقی ژیاننامە و ستایشی سروشت ڕێ دەکات، ئاخر خۆ ڕۆماننووس نە بیرەوەری تۆمار دەکات، نە شاعیرێکی ژینگەدۆستە. ڕۆمان ڕەنگدانەوەی ژیانە، ژیانیش نەخشەڕێگەیەکی دیاریکراوی نییە، تا ڕەچاوی بکەین. ڕۆمان با سوود لە ژیاننامەیش وەربگرێت، بەڵام ژیاننامە نییە، زیاتر زادەی خەون و فانتازیایە. (بایەخی ڕۆمانی عەتری پاتریک زوســـکیند بەوەوە بەندە، بیرۆکە ســـەیرە، کارەکتەر ناســـاغە و ڕووداو ناماقووڵە، ئەوەندە ناماقووڵ، تێیدا عەتر لە تاوان چێ
دەکرێت.) ڕۆماننووس نە پێشداوەری دەکات، نە حوکمی درەنگوەخت دەدات، ئاخر خۆ دادوەر نییە، چاودێرە.
ناکۆکی نەبووایە، پشکۆی ژیان دەبوو بە خۆڵەمێش. داهێنان بڕوای بە خوێنی پاکژ نییە، ئاخر داهێنان تێکەڵەیەکە لە شتگەلی جیاواز. شـــاعیربوون ئەو وەختە جوانە، ئەوەندە خۆڕسک بنووســـیت، خۆت دەرکی پێ نەکەیت، خەریکی نووسینی شیعریت، ئاخر ئەوانەی بە پلان شیعر دەنووسن، شیعری نەمر بەرهەم ناهێنن. ئیشی سەرەکیی شاعیر پارێزگاریکردنە لە جوانی، شاعیر مەرج نییە قارەمان بێت، بەڵام ناچارە سەرکێش بێت. شاعیر ترسنۆک نییە، ئەوانە ترسنۆکن، ڕێ لە هەلقوڵینی هەست و سۆز و بیری شاعیر دەگرن. شاعیر لە کاتی خۆیدا، قسەی خۆی دەکات، خۆ شیعر پارەی سپی نییە، بۆ ڕۆژی ڕەشی هەڵبگرێت.
ژیان لای من، بە پلەی یەکەم لە نووســـیندا چڕ دەبێتەوە، هیچ شـــتێکی دیکە هێندەی نووســـین، جێی بایەخم نییە. ئەمە هەر قســـەی دڵی من نییە، قســـەی دڵی هەموو نووسەرێکی ڕاستەقینەیە. نووسین پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، ملکەچی لۆجیک نییە، ئاخر تێکەڵەیەکە لە هۆشـــیاری و لە نائاگایی، لە خەون و لە واقیع و لە خەیاڵ و لە ڕووداو. نووســـەری هەقبێژ فرمێسکی درۆینە بۆ نیشتمان ناڕێژێت، ستران بۆ شکۆمەندییە ساختەکانی گەل ناڵێت، ڕەخنەی لێ دەگرێت، بۆ ئەوەی بەئاگای بهێنێتەوە. ئەگەر کاریکاتێر هەر لووتی زل و چاوی زەق با، ناجی ئەلعەلیی لەســـەر تیرۆر نەدەکرا، ئەگەر ســـاتیریش هەر قۆشـــمە و قسەی زبر بووایە، داریۆ فۆ نۆبڵی لەســـەر وەرنەدەگرت. (هەموو هاووڵاتییەک تۆمەتبارە، هەتا تاوانەکەی لەســـەر ساغ دەبێتەوە.) ئاوایە
ئەدەبی گاڵتەجاڕی.
مەبەســـت لە نووسینی ئەدەبی گاڵتەجاڕی، بێدارکردنەوە و هۆشـــیارکردنەوەی خەڵکانی ستەملێکراوە. نووسەری ئەو ئەدەبە، خۆی ناکاتە کلاون، ســـتەمکار وەک کلاون پیشـــان دەدات و تووڕەیی بە بەرهەمیییەوە دیار نییە، بەوپەڕی هێمنییەوە ئامانجی خۆی دەپێکێت. زمانی ئەدەبی گاڵتەجاڕی ڕەوان و ئاسانە، ئاڵۆز و تەمومژاوی نییە. کۆمیدیا چەند قۆشمەی تێدایە، هێندەیش ئاوڕ لە کوێرەوەریی دەداتەوە و بە زمانێکی باڵا نەک بازاڕی ڕەخنە دەگرێت. لە ئەدەبی گاڵتەجاڕیدا بۆ لەقاودانی گەندەڵکار، تانە و پلار و ڕەخنەی زبر هەن، بەڵام جنێو نییە، ئاخر گاڵتەجاڕی ئامانجێکی پاکی هەیە کە ڕۆشـــنکردنەوە بەرچاوی خەڵکە
و بانگکردنیانە بۆ نواندنی هەڵوێست لە دژی گەندەڵکاری.
ئەدەبی گاڵتەجاڕی کە زمانحاڵی زۆرینەی بێدەنگکراوە، هەرچەندە لە دیوی دەرەوە شـــیرینە، بەڵام لەناوەوە تاڵە، ئاخر لەڕێی پێکەنینەوە، گریان بەســـەر دەکاتەوە. نووســـەری ئەدەبی گاڵتەجاڕی، کەسێک نییە خاوەنی گرێی دەروونی بێت و داخی خۆی بەسەر ئەم و ئەودا قڵپ بکاتەوە، کەسێکە هونەرییانە ناشیرینییەکان پیشان دەدات، بەڵام دەست بە داوێنی وشە و دەربڕینی ناشیرینەوە ناگرێت. (دەسەڵاتی ستەمکار، وەک چۆن پێویستی بە لەشکر هەیە، پێویستی بە ئایینیش هەیە، ئەگەرنا تەمەنی کورت دەبێت.) نووسەری ئەدەبی گاڵتەجاڕی دەرک بە هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری ستەمکار و واعیزی بەرژەوەندیخواز دەکات و
ئەوەندەی بۆی بلوێت، هەردوو لایان دەداتە بەر تیری پلار