دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارکى ھهوارى شار له سلێمانى خه‌رج ده‌کرێت
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر خه‌رجکردنى گوژمه‌ى دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و چاکسازیى پارکى ھهوارى شار له پارێزگاى سلێمانی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش قۆناغ به قۆناغ و به شێوه‌ى نه‌ختینه خه‌رج ده‌کرێت.
ئاکۆ عه‌لى، جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانیى سلێمانى ڕایگه‌یاند: “ساڵانه به مەبەستى چاکسازى و ڕێکخستنه‌وه‌ى کاروبارى باخچه‌کان و پڕکرنه‌وه‌ى که‌موکورتییه‌کان، له‌وانه چاککردنه‌وه‌ى ئامێره‌کان و دابینکردنى تیمى تایبه‌ت به خزمه‌تکردنى باخچه‌کان و کێڵان و ئاودان و ئه‌و پێداویستییانه‌ى که هه‌ر باخچه‌یه‌ک پێوستى پێیه‌تى، حکوومه‌ت بڕه پاره‌یه‌ک دابین ده‌کات و دابینکردنى ئه‌م بڕه‌ى ئێستاش له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه.”
گوتیشى: “بێگومان دواى ئاماده‌کردن و گرتنه‌به‌رى گشت ڕێکاره‌کانى پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین، به‌پێى پێوستییهکانى ئێستاى پڕۆژه‌ى بهڕێوەبردن و چاکسازى له پارکى هه‌وارى شار ده‌ست پێ ده‌کات که بێگومان ئه‌م چاکسازى و پاکسازییهش به‌پێى وه‌رزه‌کان ده‌گۆڕێت”.
ئه‌مه له کاتێکدایه پێشتر له میانه‌ى سه‌ردانیکردنى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بۆ شارى سلێمانی، ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر ته‌رخانکردن و خه‌رجکردنى گوژمه‌ى (٤،٥٢٧،٤٥٤،٥٠٠) ملیار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌گه‌ڕخستن به شێوه‌ى نه‌ختینه و قۆناغ به قوناغ به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردن و به‌ڕێوه‌بردن و چاکسازى له چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى پارێزگاى سلێمانى و پاره‌که‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى خه‌رج ده‌کرێت.