کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند, ئەگەری نمەبارانێکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی پارێزگاکانی کوردستان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: سبەى ڕۆژی هەینى ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پێشبینى دەکرێ لە کاتەکانى ئێوارەدا نمە بارانێکى کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژئاوا و ناو شاری دهۆک ببارێ، هەروەها لە دەوروبەری شاری هەولێر و کۆیەش کەمێک دلۆپە باران ببارێ.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد کە و پلەکانى گەرما 1 پلە بەرزدەبێتەوە و تێبینى باران بارینەکە ئەگەری 40%ـە.