بە گوژمەی 816 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 816 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی گرەسۆر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زريان سەباح سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: له سه ر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ساڵی 2021  پڕۆژەی دروستكردن و تێکەڵڕێژکردنی شەقامە ناوەخۆییەکان و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی ڕەسیف و دروستكردنی شۆستە بۆ 16 شەقامی ناوەخۆیی جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆژەکان دوای تەواوبوونی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی گەڕەکەکە جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر