بارزان ئەکرەم – هەولێر
گه‌ڕی 32ـه‌مینی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ براوه بوون، دهۆك و نه‌ورۆزیش تووشی شكست هاتن، ئه‌م ئه‌نجامانه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریزبه‌ندی یانه كوردستانییه‌كان له خوله‌كه هێنا، به‌جۆرێك هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته خانه‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌نوكه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ولێر له ناوچه‌ی دابه‌زینه‌وه گه‌یشته خانه‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه
یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی 32ـه‌مین، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی توانی ریمۆنتادا به‌سه‌ر نه‌فتی به‌سره‌دا بكات، كاتێك له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه گۆڵێكی له رێگه‌ی لێدانی سزاوه له‌سه‌ر تۆماركرا، به‌ڵام دواتر له نیوه‌ی دووه‌م له خوله‌كی 62 هه‌ولێر له رێگه‌ی یاریزانه عه‌لی شاخه‌وان گۆڵی یه‌كسانی كرده‌وه، دواتر خالید جاسم به سوود وه‌رگرتن له چاودێریكردنی تۆپێك گۆڵی دووه‌می كرد، دواتر له هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزی نه‌فتی به‌سره، شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ هه‌ولێر تۆماركرد، به‌و ئه‌نجامه هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار و له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو، دوای 15 یاری توانی له نه‌فتی به‌سره بباته‌وه.
هه‌ولێر به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 45 خاڵ و له خانه‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراقی دیت، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌م وه‌رزه‌دا بگاته ئه‌م پێگه‌یه، كه پێشووتر له ناوچه‌ی دابه‌زین بوو، له‌گه‌ڵ هاتنی عه‌باس عوبێد ئێسته دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووته‌وه و هه‌ولێر هه‌وڵی گه‌یشتن به بڕینی بلیتێكی پاڵه‌وانه‌تییه‌كانی ئاسیا ده‌دات، هه‌ولێر له جامی عێراقیش تاكه تیپه له‌نێو یانه كوردستانییه‌كان له پاڵه‌وانه‌تییه‌كه مابێته‌وه، كه له قۆناغی هه‌شته‌م رووبه‌ڕووی به‌حری ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ به بردنه‌وه شادبووه‌وه
یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی دیوانیه‌ی كرد، زاخۆ له 5 یاریی رابردووی هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، هانده‌رانی تیپه‌كه داوای بردنه‌وه‌یان له یاریزانه‌كان ده‌كرد، نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ر پلانه‌كانی به‌رانبه‌ر دیوانیه ته‌نها بۆ به‌ده‌سهێنانی 3 خاڵی یارییه‌كه بوو، له سه‌ره‌تا 2 گۆڵی كردوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه، هه‌رچه‌ند دیوانیه گۆڵێكی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌مشێوه‌یه كۆتایی هات، ئه‌مه دووه‌م بردنه‌وه‌ی نزار مه‌حرووس بوو له‌گه‌ل یانه‌ی زاخۆ.
زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له 32 یاریی رابردووی له خانه‌ی پازده‌یه‌می خوله‌كه دێت، به رێژه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراقی مسۆگه‌ر كردووه.
یانه‌ی نه‌ورۆز به شوڕته دۆڕا
یانه‌ی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانی، له یارییه‌كی به‌هێزدا له به‌غدا، بووه میوانی یانه‌ی شورته، نه‌ورۆز دۆخی سه‌خت بوو، چونكه 5 یاریزانی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی به‌هۆی كارتی ره‌نگاوره‌نگ و پێكانه‌وه، مافی به‌شداریكردنیان له یارییه‌كه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر پلانه‌كانی وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ره‌وه هه‌بوو، مه‌حموود مه‌واسی هێرشبه‌ری سووری و یانه‌ی شوڕته تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی به‌رانه‌ر نه‌ورۆز تۆماركرد و شوڕته‌ی له پێشه‌نگی خوله‌كه هێشته‌وه.
نه‌ورۆز له كۆی 32 یاریی رابردووی خاوه‌نی 41 خاڵه و له خانه‌ی سێزده‌یه‌مینی خوله‌كه دێت، شوڕته‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی 67 خاڵ سه‌روو ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه.
یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا
دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌فی كرد، به‌ڵام تووشی دۆڕانێكی گه‌وره هات، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (2-4) دۆڕاند، ئه‌مه دووه‌م دۆڕانی له‌سه‌ر یه‌كی یانه‌ی دهۆك بوو، كه پێشووتریش به نه‌ورۆز دۆڕا، سێیه‌م یارییش بوو له یاریگه‌ی خۆی بدۆڕێت، هێلی به‌رگری له رووی هونه‌ریه‌وه، كێشه‌ی هه‌بوو، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كیان كرد و یارییه‌كه‌یان دۆڕاند، به‌م دۆرانه كۆی خاڵه‌كانی دهۆك له دوای 32 گه‌ڕ به 45 خاڵ مایه‌وه و له خانه‌ی حه‌وته‌می خوله‌كه دێت.