کۆمیسیۆن: ووته‌كانی پلاسخارت لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە بەڵگەیە لەسەر پاک و بێگەردی پڕۆسەکە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: ئەوەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە باسی لێوە کرد، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە پرۆسەکە بە پاک و بێگەردی بەڕێوەچووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەوەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە باسی لێوە کرد، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە پرۆسەکە بە پاک و بێگەردی بەڕێوەچووە.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەوەی جینین ھێنیس پلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە باسی لێوە کرد، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکانی تشرین بە پاک و بێگەردی بەڕێوەچوون و ساختەکاری تیایدا ئەنجام نەدراوە.
عیماد جەمیل باسی لەوەش کردووە، پێشتریش نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت رایگەیاندبوو کە ھەڵبژاردنەکانی تشرین، بەباشی بەڕێوەچوون و جیاواز بووە لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو.

دوێنێ سێشەممە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لە گوتەکەیەدا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا رایگەیاندبوو، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درابێت و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەچووە.

ھەواڵی زیاتر