هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كارنامه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان به‌ دروشمی ( به‌ڵێ بۆ هاوبه‌شی، نه‌خێر بۆ خاوه‌ندارێتی) بۆ ساڵی 2021

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە پلانی ستراتیژییەتی کارکردنیدا به‌تایبه‌ت دووەم خاڵ لەناو ئامانجە گشتییەکان تیشکی خستۆتە سەر (پتەوکردنی پەیوەندییە خێزانیەکان و پاراستنی خێزان لەرێگەی هۆشیاری و پەروەردەی تاکەکانی خێزان) و تیایدا بە خاڵێک ناساندنی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی کردۆتە ئامانج و میکانیزمی چۆنیەتی چارەسەرکردنی خستوتەڕوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان رێگریکردن و دۆزینەوەی چارەسەری ئەم دیاردە کۆمەڵایەتیە لە کارە لەپێشینه‌کانیەتی و هەوڵ دەدات هۆشیاری کۆمەڵایەتی بگاتە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.

بۆئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش ئه‌م چالاكیانه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت:
مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت:

  • ئه‌نجامدانی په‌نێڵێك تایبه‌ت به‌ده‌رخستنی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی خێزان رووده‌ده‌ن و تویژینه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و كه‌یسانه‌ی هاتونه‌ته‌ رێكخراو، هاوكات خستنه‌رووی چالاكیه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌.
  • په‌یامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر
  • ته‌رخانكردنی دوو ژماره‌ له‌ بڵاوكراوه‌ی هێلین بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان.
  • بڵاوكردنه‌وه‌ و گرنگیدان به‌ بابه‌ته‌كانی پرسی ئافره‌ت و توندوتیژی له‌ دیجتاڵ میدیای هێلین.
  • له‌ رادیۆی هێلینه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی تایبه‌تی رۆژانه‌ له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، یاساییه‌وه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
  • كردنه‌وه‌ی خولی رێنمایی پێش هاوسه‌رگیری له‌لایه‌ن په‌یمانگای ئامێزی خێزان و سازكردنی چه‌ند سیمینارێك بۆ قوتابیانی زانكۆ.
  • ئه‌نجامدانی سیمینار له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رۆشنبیریی زین تایبه‌ت به‌ توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر
  • سازكردنی سیمینار له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی توندوتیژی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئافره‌ت له‌لایه‌ن دۆسیه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌ت و منداڵ.
  • وه‌ك تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان چه‌ندین سیمینار و په‌نێڵ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاو قوتابخانه‌كان به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێت.
  • چاپكردنی پۆسته‌ر و فلێكس و بڵاوكراوه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان.
  • دروستكردنی سپۆت و ڤیدیۆ له‌سه‌ر توندوتیژی.
    ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌نده‌كان ئه‌م چالاكیانه‌ خواره‌وه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن:
  • ئه‌نجامدانی ( 154 ) كۆر و سیمینار و وێبنبار له‌لایه‌ن هه‌ر (25) ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌نده‌كانیانه‌وه‌.
  • پێنج په‌نێڵ له‌سه‌ر توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان و خێزان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی (ده‌وروبه‌ری سلێمانی، سه‌فین، زاخۆ، سۆران، هه‌ولێر)ه‌وه‌ رێك ده‌خرێت.
  • به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیو ئه‌نجومه‌نی دهۆك كۆنفرانسێك ساز ده‌كات.
  • به‌رێوه‌چوونی سیانزه‌ خولی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی( ده‌وروبه‌ری دهۆك، گه‌رمیان، ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر).
  • كردنه‌وه‌ی پێنج پێشانگا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌فین، خانه‌قین، ئاكرێ، هه‌ولێر).
  • رێكخستنی ۆرك شۆپێك له‌سه‌ر سه‌لامه‌ت و ئاسایشی دیجتاڵ میدیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌.
  • نمایشكردنی شانۆگه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌ولێر
  • دروستكردنی ڤیدیۆله‌سه‌ر توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی (ده‌وروبه‌ری سلێمانی، قه‌ره‌چوغ، گه‌رمیان).
  • بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و بڵاوكراه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌نده‌كان.
  • ئاماده‌ و پێشكه‌شكردنی بیست و پێنج به‌رنامه‌ی رادیۆ و تیڤی تایبه‌ت به‌ پرسی توندوتیژی و ده‌رهاویشته‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی (ده‌وروبه‌ری سلێمانی، زاخۆ، ئه‌وروپا، سلێمانی، ئاكرێ و هه‌ڵه‌بجه‌).
  • ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی و ئه‌كتیڤیتی جۆراوجۆربه‌م شێوه‌یه‌:
  • دابه‌شكردنی كتێب له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی راپه‌رین
  • ئه‌نجومه‌نی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی ئافره‌تانی شه‌نگال له‌ كلینیكی چه‌مچه‌ماڵ، ده‌كات.
  • ئه‌نجومه‌نی دهۆك، بازاری كار بۆ ئافره‌تانی خاوه‌نكارده‌كاته‌وه‌.
  • ئه‌نجومه‌نی زاخۆ، سه‌ردانی ئافره‌تانی چاكسازی ده‌كات.
  • ئه‌نجومه‌نی ئامێدی، خه‌ڵاتكردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خاوه‌ن پیشه‌یی خۆیانن.
  • ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال، سه‌ردانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بووه‌.
  • به‌ هه‌ماهه‌نگی زانكۆی جیهان، ئه‌نجومه‌نی دهۆك پرۆژه‌یه‌كی هۆشیاری بۆ قوتابیان سازده‌كات كه‌ ‌چه‌ندین چالاكی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت.
  • ڤیستڤاڵێك له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و كلتور و هونه‌ری كوردی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ سازده‌كرێت.
  • ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك تایبه‌ت به‌ هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌.