لەو سەری نائومێدی وەستاوم
خەریکی کۆکردنەوەی
ئاوازه پەرتبوە کانی ژیانم
هەر نەبووم بەگیتار ژەنێکی باش
ئیستا…
لەناو هەموو ئاوازەکاندا
چاوەڕوانی نەغمەی ئاوازێکم
پێم بڵێ:
جوانی لە پەنجەکانت دەڕژێت
گیتارەکەت دامەنێ
ئەفسوس…
تا ئێساش خۆم و گیتارەکەم
لە چاوەڕوانییەکی ئەبەدیداین.