سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ھاتووچۆی سلێمانی لە‌بارە‌ی كامێرای پۆینت تو پۆینت ئاگاداری بڵاو دە‌كاتە‌وە‌

بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، “گەر بێتو شۆفێرەکە لەبەردەم کامێراکان خاوی بکاتەوە و دواتر خێرا بڕوات، ئەوە هیچ کێشەیەکی نابێت و سزا نادرێت، بەڵام خۆی ئەمە بۆ ئەوە کراوە کە فریا نەکەوێت ئەو هەمووە خاوی بکاتەوە و خێرا بڕوات، وەرگرتنی پارەی سزاکەیش ئەو کاتە دەبێت کە دێن ساڵانە تازەی دەکەنەوە یان مۆڵەت یان بەناوکردن دەکەن، ئەوکاتە پارەی سزاکەیان لێوەردەگیرێت. بە کاتیش نییە کە بەو کاتە زووتر بگەیت سزا دەدرێت، وا نییە.”

گەر بێتو هەر شۆفێرێک لە سەروو خێرایی دیاریکراو لە هەموو کامێراکان تێپەڕێت، ئەوا تەنیا زۆرترین خێرایی بۆ ئەژمارە و لەسەری سزا دەدرێت. دانانی کامێرای تیژڕۆیی لە سلێمانی بە کۆمپانیایەک دراوە و دەبێت لە ماوەی 500 رۆژی کارکردن 225 کامێرا دابنێن.