پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە خەباتی مام نادر قەڵادزەیی لە تەلاری ڕۆشنبيریدا

لە هؤڵى ڕۆشنبیری بە ئامادەبوونی (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و (مەحمود محەمەد) بەرپرسی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک) و کۆمەڵێک پەرلەمانتار و کەسایەتیی حزبی و حکوومی، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی (نادر قەڵادزەیی) لەسەر دەستی فۆتۆگرافەری بەئەزموون (مەحمود ھەولێری) کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا دەیان وێنەی دەگمەنی خەبات و تێکۆشانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و بەشێک لە یادەوەرییەکانی وەک ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان نمایش کرا.
پاشان چەند وتارێک دەربارەی ڕۆڵی کاریگەری وەک پێشمەرگەیەکی خاکی و کۆڵنەدەری کوردستان و خاوەن چەندین پڕۆژەیاسای پەرلەمان باسی لێوە کرا، ھاوکات دەستخۆشانەی گەرم لە (مەحمود ھەولێری) فۆتۆگرافەری پەرلەمان کرا، کە توانیویەتی ئەو گرتە دەگمەنانە لە پێشانگایەکی وادا نمایش بکات، کە گوزارشت لە کەسایەتیی ئەو ڕۆڵە قارەمانەی نیشتمان دەکات.

ھەواڵی زیاتر