هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زیری ته‌ندروستی: هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین و پشکنینی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوامی دام و وده‌زگاكان

وەزیری تەندروستی رایده‌گه‌ێنێت: لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام وده‌زگاكان و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ‌24/11/2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بڵاویكرده‌وه‌: تا ڕاددەیەک بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاووڵاتیان.
 راشیگه‌یاندووه‌، لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی و ڕێکار و ڕێنماییەکان تاوتوێ کراوە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.
د.سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت: لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە دوایه‌مین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت، کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لە دوور بوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.
وەزیری  تەندروستی  ئەو  داتا و  ئامارانەشی  ئاشکرا کرد:
3,255,980 هاوڵاتی (سەرووی 18 ساڵ)
4,366,500 هاوڵاتی (سەرووی 12 ساڵ)
2,440,966 ژەم دابینکراوە.
* 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.
* 2,138,399 ژەم بەکارهاتووە بەم شێوەیە:
– 908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەرووی 18 ساڵی و (21%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.

– 613,900 ژەمی دووەم (19%) سەرووی 18 ساڵی و (14%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.