رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق توندوتۆڵكردنی ئاسایشی سنوورمان تاووتوێكرد

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوه‌ری ئه‌نجامدا”.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ بوو، كه‌ ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران تووندوتۆڵتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان و رێگریكردن له‌ كاری نایاسایی و چه‌سپاندنی یاسایه‌”.