لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوە

راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبۆوە.

ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسی بارودۆخی ئێستایی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا  لە نەخۆشخانەکان لە رووی چارەسەرییەوە تاوتوێکرا.

ته‌ندروستی هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە شوێنەگشتیەکان و فەرمانگە حکومیەکان باسی لێوه‌ كرا، جیا له‌ باسكردنی پابەندبوونی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بە بەستنی ماسک.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌،  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی زانستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا باس لە هاندانی هاووڵاتیان کرا بۆ وەرگرتنی ژەمی ڤاکسین که‌ لە ئێستا لە بنکە تەندروستیەکان ڤاکسین فەراهەمە.

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌یپێكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  باس لە پلانی ئامادەکاری کرا بۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکخستنەوەی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری بەشێوەیەکی گشتی لە رووی چارەسەریەوە.

ھەواڵی زیاتر