دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زمانی دایک

(ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان

نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان)

کورد ئەمێنێ تا منداڵە کورد مابێ

کە بە کوردی مەڵاشووی هەڵدرابێ

هەتا دایە و دادە و کاکە بمێنێ

وەک شانازی کوردێک خۆی پێ بنوێنێ

هەتا پاکبێ تاڕەوانبێ و بزانرێ

تا ڕایەڵەی شیعری جوانی پێ دانرێ

تا لەسەرزار هونەر بێ گۆارنی بێ

تا سەرچاوەی خۆشەویستی و جوانی بێ

دەستم دامان دوژمنان لە پارێزن

ئەم زمانە وەک سەنگەر بپارێزن

مەرجی مان و نەمانمان هەر زمانە

با ڕێ نەدەین تێکەڵبێت لە بێگانە

هەرکوردی بێ سۆران بێ کرمانجی 

مادام ئاییندەی کوردان بێ ئامانجی

ئەگەر لوڕبێ هەورامی بێ زازا بێ

مادام لە زاری کوردێک ترازابێ

شانازییە و پیرۆزە و سەرچاوانە

پارێزەری خاک و خەڵکی کوردانە

تا زمانمان مابێ واتە کورد ماوین

گەر نەمان ما، واتە داگیر کراوین

ئەیپارێزین زمانی دایکی خۆمان

بە نووسینی چیرۆک و شیعر و ڕۆمان

پڕ برەوبێ ئەم زمانە شیرینە

بۆ ئێمەی کورد شانازیی دنیاو دینە