کوژرانی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای موسڵ راگەیاندرا.
سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ھەوڵێکی دزەکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان بۆ سنووری ناحیەی نەمرود سەربە قەزای حەمدانییە له باشووری پارێزگای موسڵ پووچەڵ کردووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵەی تیرۆریستانی داعش بۆ ناحیەکە، تیرۆریستێک کوژراوە.