به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 23-11-2021 له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گفتوگۆمان له باره‌ی هەنگاوەکانی سوودمەند بوونی شەهیدانی هێزەکانی ناوخۆ بە یاسایی ژمارە 9ـی ماف و ئیمتیازاتی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، كرد.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راشیگه‌یاند، گواستنەوەی دۆسیەکانی شەهیدانی شەڕی داعش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆسەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە گوێره‌ی پەیڕەوی یاسای چاکسازی و ڕێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2020 و ڕێکارەکانی گواستنەوەی دۆسییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبونەوه‌مان بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ.
روونیكرده‌وه، لە چوارچێوه‌ی کۆبونەوەمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا باس له شێواز و میکانیزمەکانی گواستنەوەی دۆسیەی شەهیدان، شایستە داراییەکانیان و مافی میراتگرانی شەهیدان بە گوێره‌ی یاسا بەرکارەکان كرا.
گوتیشی: لە داهاتووێكی نزیکدا کاری پراکتیکی بۆ گواستنەوەی دۆسییەی شەهیدان ئەنجام ده‌درێت.
