په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری په‌رله‌مانتاران ده‌كاته‌وه له كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 2021/11/24 بۆ كۆبوونه‌وه ئاماده بن.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاساییی خولى پایزه ڕۆژی 2021/11/24
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 2021/11/24 به‌م شێوه‌یه بێت:
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
٢ – سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.