راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردهوه، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی عەمید روکن هەژار عومهر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس، جێگری بەڕێوەبەری راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کرد.
وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند، گفتوگۆ لە بارەی دواین بەرەوپێشچوونەکان و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی رێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و میکانیزمی ڕێکخستنەوەیان کرا.
وهزارهتی پێشمهرگه روونیكردهوه، له كۆبوونهوهی نێوان بریكاری وهزارهتی پێشمهرگه و جێگری بهڕێوهبهری راوێژكارانی هاوپهیمانان، باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا، هەردوولا جەختیان کردەوە لە سەر کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ تێکشکاندنی داعش.
جهختیكردهوه، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، رۆڵی هاوپەیمانان و لە نێویاندا رۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای بەرز نرخاند، لە پێشکەش کردنی هاوکارییە لۆجستی و راوێژکاریەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
راگهیاندنی وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژهیپێكرد، تیشک خرایە سەر دۆستایەتی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هاوپەیمانان وهێزەکانی پێشمەرگە و جەختیان لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە