عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی لیژنه‌كه‌یانه‌وه، 71 واژۆی پهرلهمانتارانیان كۆكردووه‌ته‌وه، كه داوا ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان بگه‌ڕێته‌وه و قوتابیان له بڕه پاره‌یه سوودمه‌ند بن.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری گوتی: ئه‌و توندوتیژییانه‌ی دوێنی زانكۆی سلێمانی، كه له نێوان قوتابیان و هێزه‌كانی پۆلیس روویاندا، ئیدانه‌ده‌كه‌ین، دواجار هه‌ردوولا رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، گوتیشی: داوا و خواستی قوتابیان ره‌وایه، كه ته‌نیا داوای مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیانیان كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، به‌ده‌م داوای قوتابیانه‌وه بێن، ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان ده‌بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێمه نوێ نییه و پێشتر له مانگی نیسانی 2019ـه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانمان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیچ نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌رماڵه‌ی قوتابیان نه‌كردبوو، به‌ڵام لیژنه‌كه‌مان ساڵی پاریش به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكرای كرد، له به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه، ساڵی پار 134 هه‌زار و 694 قوتابی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی وه‌رگرتنی دهرماڵهبوون، كه پێویستی به 35 ملیار دیناری مانگانه بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، لیژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته واژۆی 71 په‌رله‌مانتاری كۆكردووه‌ته‌وه، دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكرێت و وه‌زیری په‌یوه‌ندیداریش بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.