كۆنسوڵی نوێی ئیتاڵیا خوێندنی زمانی ئیتاڵی و ده‌ستپێكردنی گه‌شتی راسته‌وخۆ له ئیتاڵیاوه بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كوردستان تاووتوێده‌كات.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/11/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ميكيلێ كامێرۆتا كۆنسولى تازه‌ى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كانيدا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌ربازيى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و يارمهتيدانيان بۆ پێشمه‌رگه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه و هاوكارييه مرۆيييهكانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه كۆنسولى تازه‌ى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، كولتوورى و پهروهردهييدا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعشدا ده‌ربڕى.
دۆخى بڵاوبوونهى ڤايرۆسى كۆرۆنا و په‌تاى كۆڤيد_19، كارى تيمه ئيتاڵييهكان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له بوارى شوێنه‌واردا، ئه‌گه‌رى كردنه‌وه‌ى به‌شى زمانى ئيتاڵى له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له ئيتاڵياوه بۆ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.