فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ 11 هه‌زار 141 هاووڵاتی له میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه ده‌بێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تێیدا ده‌بێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری وردبینی بۆ لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌ی ته‌رخانكردنی زه‌وی ده‌كات له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست.