ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە، داواكارییەك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەهۆی زۆری باران بارین لە وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوانێكی زۆر هەیە لە ناوچە شاخاوی و دەشتاییەكاندا، هەر ئەمەشە وای كردووە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر بكرێ بەتایبەتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بەمەش زیانێكی زۆر گەیشتووە بە دارستانە سروشتیەكان و لەوەڕگاكان.
لە ڕاگەیێنراوێكدا كە لەلایەن ڕێكخراوەكە بڵاو كراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە خۆشبەختانە ساڵی ڕابردوو بەپێی زانیارییەكان كەمترین ئاگر كەوتۆتەوە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی ئومێد دەكەین ئەمساڵیش هەروا بێت. هەر ئەو مەترسییەشە وای لە رێكخراوەكە كردووە، بۆ ساڵی سێهەم، داوایەكی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بكەین كە یەكێك لە وتارەكانی ھەینی تایبەت بكات بۆ قسەكردن لەسەر مەترسی سووتانی دارستانەكان و زیانەكانی و ھۆشیاركردنەوەی ھاوڵاتیان تا بتوانن ھاوكاری لایەنەپەیوەندارەكان بن و ڕێگری بكەن لە كەوتنەوەی ئاگر.
بەپێی ئامارێكی فەرمی كە دەست ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە كەوتووە بەشێكی زۆری پاوان و دارستانەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوو سووتاون، یاخود بوونەتە هۆكاری شێواندنی ناوچەكە وەكو كۆچی باڵندە و ئاژەڵە كێویەكان.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست ڕێكخراوەكەمان كەوتووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢١، ڕووبەری ١١٢٦٥٢٨٫٣٨ دۆنم پاوان و دارستان لە هەرێمی كوردستان سووتاوە.