ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیی هه‌ڵبژارده‌كانی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا، بۆ تۆپی پێ، له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، یاریی یه‌كه‌م كاتژمێر(5) له یاریگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی فره‌نسۆ هه‌ریری له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و لوبان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریی دووه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه، كاتژمێر (8)ـی شه‌و، له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیمارات و ئوردن ده‌بێت.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له رۆژی 20ـی نۆڤێمبه‌ره‌وه له شاری به‌سره ده‌ستیپێكردووه، رۆژی 1ـی دیسێمبه‌ر كۆتایی دێت، ئه‌و كات یه‌كلا ده‌بێته‌وه یاریی كۆتایی له‌كام شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واتا له نێوان به‌سره و هه‌ولێر یه‌كێكیان یاریی كۆتایی له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، وه‌ك دووه‌م پارێزگا بۆ له باوه‌شگرتنی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیتییه دیاریكرا، كه شاری به‌سره‌ش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له خۆده‌گرێت.
هه‌ولێر بۆ میوانداریكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، چه‌ندین لێژنه‌ی پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار هه‌ڵبژارده‌یه‌ی روو له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن باشترین پێشوازیان لێ بكرێت، كه لێژنه‌كان بریتین له لێژنه‌ی ئه‌منی و كارگێڕی و راگه‌یاندن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه یاریی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راهێنه‌رانی چوار هه‌ڵبژادرده‌كه‌ی به‌شدار له پاڵه‌وانێتیه‌كه رایانگه‌یاند خۆشحاڵن، كه له هه‌ولێر پێشوازییه‌كی باشیان لێكراوه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك و پێدوایستییه‌كی سه‌ره‌كیان بۆمان ئاماده‌كردووه، تا مه‌شق و یاریه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له رۆژی دووه‌م دا كاتژمێر(5) ـی ئێواره هه‌لبژارده‌ی لوبنان رووبه‌ڕووی ئیمارات ده‌بێته‌وه له هه‌مان رۆژدا كاتژمێر (8)ـی ئێواره هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و سوریا به یه‌ك ده‌گه‌ن، رۆژی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه، هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و ئیمارات و ئوردن و لوبان له یه‌ك كاتدا رووبه‌ڕووی یه‌كتر دبه‌نه‌وه.
شێوازی گه‌یشتن به یاریی كۆتایی، یه‌كه‌می هه‌ر گرووپیك راسته‌وخۆ بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت، كه 9 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شدارن، گرووپی یه‌كه‌م له پێنج هه‌ڵبژارده پێكهاتوون و له شاری به‌سره یارییه‌كانی ئه‌نجامده‌درێت، پێكهاتوون له (عێراق، به‌حرێن، فه‌له‌ستین، كوێت، یه‌مه‌ن).
ئه‌مه دووه‌م پاڵه‌وانیتی رۆژئاوای ئاسیایه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوان، له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ئه‌نجامی بدات، كه پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌می له 2019 له وڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه و ئیماراتیش پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كرد. له گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م عێراق به ئه‌نجامی (3-0) له كوێتی برده‌وه و به‌حرێنیش به ئه‌نجامی (2-1) له فه‌ڵه‌ستینی برده‌وه، گه‌ڕی دووه‌میش له نێوان عێراق و به‌حرێن و كوێت و یه‌مه‌ن ده‌بێت، رۆژی 23ـی مانگ له گه‌ری سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری به‌سره، یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین و به‌حرێن له‌گه‌ڵ كوێت یاریی ده‌كات، عێراقی میوانداریش چاوه‌ڕوانه، رۆژی 26ـی مانگ فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ كوێت یاریی ده‌كات و عێراقیش میوانداری یه‌مه‌ن ده‌كات، رۆژی 28 مانگ دوا گه‌ڕی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین یاریی ده‌كات و به‌حرێن و یه‌مه‌نیش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی كوێتیش چاوه‌ڕوانه.
رۆژی 1ـی دیسێمبه‌ر، یه‌كه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه له كاتژمێر 6ـی ئێواره له یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌ولێر یا به‌سره، یاریی كۆتایی ئه‌نجا ده‌ده‌ن