سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر دەستکرا بە دروستکردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی زیاتر بە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە گەڕەكی شەهیدانی ناحییەی ڕزگاری بە گوژمەی چوارسەد و چواردە ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەستکرا بە پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری، کە پێكهاتووە لە شەقامێكی 30 مەتری بەدرێژیی یەك كیلۆمەتر لەگەڵ دانانی قاڵبی كربستۆن.
جێگەی باسە، جگە لەم پڕۆژەیە لە ئێستادا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.