دوا بەدوای وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای چاکسازی و بە فەرمانی ژمارە(٦٤٠)ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بڕیاردرا بە خەرجکردنی مینحەی (١١٨) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە.
هاوکات وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لەو لیستە (١١٨) کەسیەدا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان و پێویستیشە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1ـ ئەوانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2 ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەی تریان هەیه لەماوەی یەک مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە مینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.