چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەكاتەوە كە لە بەرواری(2023/5/7) نووسینگەی پاسپۆرتی (1)یەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەكردنی (دەرهێنان و نوێكردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بە هۆی دانانی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی) تاكو بەرواری (2023/6/5)،بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێكردنەوەی) پاسپۆرت دەكەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (2)دووی هەولێر بكەن كە دەكەوێتە سەر شەقامی (150)مەتری ناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر،لە دوای كاتژمێر(1)ئێوارە تاكو (6)ئێوارە.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان كردووە وە ناوەكانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە، پێویستە بە زووترین كات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (1)یەك بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان كە دەكەوێتە سەر شەقامی (120)مەتری لە گەڕەكی سەربەستی (23)پارك.