1- تیمی هێلکاری:
هێلکاری کردنی شەقامی 60 مەتری لە ترافیکی یاریگا تاکو بەردەم نەخۆشخانەی پار، نوێ کردنەوەی پەرینەوەی پیادە شەقامی 100مەتری ترافیکی مخمور.
2- تیمی هێما:
دانانی هێمای نوێ و گۆرینی هێمای هاتوچۆ کە بەهۆی کەش و هەوا و رووداوی هاتوچۆ تێکچوبوون لە چەند شەقامێکی شاری هەولێر.
3- تیمی ترافیک:
چاککردنەوەی گلۆپی ترافیک و گۆرینی بەرنامە و چاککردنەوەی ترافیکی پیادە بۆ ترافیکی شەقامەکانی 60 مەتری و 30 مەتری و ترافیکی شۆرش.
4- بەردەوامی پرۆژەی دانانی پەرژینی ئاسنی (گاردرێل) بۆ رێگای ( هەولێر – پیرمام) .