میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌نێو خاكی سووریا ڕاگه‌یاند.

میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌نێو خاكی سووریا ڕاگه‌یاند.

ئاژانشی ده‌نگوباسی (ئه‌نادۆڵ) بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌و سه‌ركرده‌ و ئه‌میره‌ی داعش كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا به‌ ده‌ستی تیمێكی هێزه‌كانی هه‌واڵگری توركیا كوژراوه‌، ناوی ئه‌بو حوسێن قوڕه‌یشییه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌ندرێس سه‌ر به‌ پارێزگای عه‌فرین له‌ سنووری توركیا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌میره‌كه‌ی داعش خۆی له‌ ژێرزه‌مینی خانوویه‌كی ناوچه‌كه‌ شاردبووه‌وه‌.

ئاماژه ‌به‌وه‌شدراوه‌: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا تیمه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ داوای له‌ قوڕه‌یشی كردووه‌ له‌ خانووه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردۆته‌وه‌.