وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە بڕی (٣٣٠,٠٠٠) دولار پاڵپشتی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات “
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە ئەوانەی کە ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان هەیە بۆ حەج، ئەوا رۆژی سێ شەممە بەرواری ٢\٥\٢٠٢٣ سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانی بڕە پارەی تێچووی حهج کە بۆ هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی ( ٤٥٠٠) سەد و دولارە وه بۆ گەشتی وشکانی (٣٨٠٠) دولارە، دواکات بۆ وهرگرتنی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠\٥\٢٠٢٣ دەبێت .
دیاریکردنی تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە کە دەستەی باڵای حەج وعومڕەی عێراقی لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی تێچووی گەشتی حاجیان بۆ شاری مەدینە و خەرجییەکانی رێگا و مانەوە لە شاری مەدینە و گواستنەوەی ناوخۆیی و گەشتی ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانی ناردووە هەروەها لەگەڵ تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز خەرجکراوە، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ڕوون کراوەتەوە
تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەدینە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کە دانراوە:
ژ | بڕگەکان | گەشتی ئاسمانی | گەشتی وشکانی |
١ | ئۆتێلی مەدینە | $446 | $446 |
٢ | خواردنی مەدینە | $62 | $78 |
٣ | سەرپەرشتیاری سعوودی -الوکلاء الموحد | $446 | 0 |
٤ | دامەزاروەی – المطوفین | $1204 | $1204 |
٥ | گەشتی ئاسمانی | $450 | |
٦ | گەشتی وشکانی | $187 | |
٧ | گەشتی ناوخۆیی لە مەدینە | $53 | $48 |
٨ | کرێی حەواڵەی پارە بۆ سعوودیە | $10 | $10 |
کۆی خەرجی عیراق لە سعوودیە – مەدینە | $2671 | $1973 |
تێچووی حەج بۆ هەر حاجییەک لە شاری مەککەی پیرۆز کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕە خەرجکراوە:
ژ | بڕگەکان | گەشتی ئاسمانی | گەشتی وشکانی |
١ | ئۆتێلی مانەوەی حاجیان لە شاری مەککە | $1300 | $1300 |
٢ | خواردنی حاجیان لە شاری مەککە | $380 | $380 |
٣ | خەرجی جۆراو جۆر | $229 | $229 |
کۆی خەرجی لە سعوودیە – مەککە | $1900 | $1900 |
لێرەوە بە پێویستی دەزانین بۆ هاووڵاتیان ڕوون بکەینەوە کە تێچووی هەر حاجییەک بەرێگای گەشتی ئاسمانی (٤٥٧١) دولار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بووە( ٤٥٠٠) دولار هەروەها تێچووی حەجی وشکانی (٣٨٧٣ )دولار بووە بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە (٣٨٠٠) دولار.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە مەبەستی (کەمکردنەوەی تێچووی) حەجی ئەمساڵ لەسەر هاووڵاتییان هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بڕی (٣٣٠,٠٠٠) دولار بۆ ئەوەی تێچووی حەجی ئاسمانی و وشکانی لەسەر هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە و نرخەکەیش هاوتا بێت لەگەڵ ئەو نرخەی کە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی لە حاجیانی عێراق وەریدەگرێت، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک ڕوون بکەینەوە کە ئەو بڕە پارەی کە لە حاجیانی کوردستان وەردەگیریت هیچ بڕە پارەیەک بۆ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ناگەڕێتەوە .
ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە گواستنەوەی بەشێک لە حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان (٦٩٠) حاجییە، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ناویان دەرچووە سەرپشکن لەوەی کە بیانەوێت بە رێگای ئاسمانی یاخود وشکانی گەشت بکەن، بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ پارێزگا یاخود ئیدارە سەربەخۆیەکان دیاری کراوە
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕە
١ـی ئایاری ٢٠٢٣