ماددەى هۆشبەر و کاریگەرییە خراپەکانی

یەشتا غەفوورى – هه‌‌ولێر

دنیا بە دەست بەنگەمەنی یاخود ماددەى هۆشبەرەوە دەناڵێنێت، پرسێک ئازارێک پەتایەک کە هیچ جۆرە پەتا و دەرد و بەڵایەکى دیکە نایگاتێ، دوژمنێکى بێدەنگ کە هێور هێور لە نێو تاکەکانى کۆمەڵگە بڵاو دەبێتەوە و هەمووى دەتەنێت و دەنگى ناڕازی و ڕەخنەگر و داهێنەر و بیرکەرەوە کپ دەکات.

مادەى هۆشبەر پێکهاتەیەکى کیمیاییە کە بەکارهێنانیان دەبێتە هۆى گۆڕانکارى ئاستى هۆشیارى و دروستکردنى کێشە بۆ مێشک و خانەکانى مێشک دەپووکێنێتەوە و جەستە بەرەو داهێزان و تێکشکان دەبات. بە شێوەیەکى سەرەکى مادەى هۆشبەر دابەش دەبێتە سەر چوار گرووپى سەرەکى:
یەکەم: dep essa
ئەم مادە هۆشبەرە دەبێتە هۆى کەمکردنەوە و هێواشبوونەوەى کاردانەوەکانى مێشک و دواتریش کاریگەریی نەرێنى دروست دەکات لەسەر کەسى بەکارهێنەر وەک خێرایی هەناسەکێشان و بەرزبوونەوەى خێرایی لێدانى دڵ و دابەزینى پاڵەپەستۆى خوێن و خەولێکەوتن. نمونەکەشیان وەک هێرۆئین و تریاک و مۆرفین.
دووەم: s imula
ئەم جۆرە لە مادەى هۆشبەر خێرایی دەبەخشێتە سیستەمى دەماریی جەستە و کاریگەرییەکەشى خێرایی هەناسەکێشان و بەرزبوونەوەى خێرای لێدانى دڵ، بەرزبوونەوەى پاڵەپەستۆى خوێن و پێشگرتن لە خەو. نمونەکەشیان وەک کۆکائین و نیکۆتینە.
سێیەم: halluci oge
ئەم جۆرە لە مادەى هۆشبەر دەبێتە هۆى هەڵیت و پەڵیتگوتن و قسەپەڕاندن و کاریگەرییەکەشى بریتییە لە لەدەستدانى هۆش و ڕشانەوە و گۆڕینى ئەخلاق و ڕەفتار.
چوارەم: (PCP- LSD) i hala
ئەم جۆرە لە مادەى هۆشبەر کە لە ڕێگەى بۆنکردن بەکار دەهێنرێت، کاریگەرییەکانى دەبێتە هۆى هێواشبوونەوەى بەکارهێنانى مێشک و زیادبوونى لێدانى دڵ و سەرهێشە کە نمونەکەشى دەتوانین مارى جوانا ناو بەرین.

ژەهراویبوون:
مادەى هۆشبەر بە چەندین ڕێگە بەکار دەهێنرێت وەک لە سەرەوە ئاماژەى پێ درا و بە بەکارهێنانیشى جەستە و مێشک تووشى ژەهراویبوون و ئاڵوودەبوون دەکات. لێرەدا ئەو ماوەیە دەخەینە ڕوو کە مادەى هۆشبەر بە بەکراهێنانى لە ڕێگەى جیاوازەوە، کاریگەری لەسەر جەستە و مێشک دادەنێت:
ـ بە خواردنى مادەى هۆشبەر، مادەکە لە نێوان ٢٠ تا ٣٠ خوولەک لە نێو جەستەى بەکارهێنەر بڵاو دەبێتەوە و کاریگەرییەکە لەسەر مێشک دادەنێت.
ـ بە لێدانى مادەکە لە ڕێگەى دەرزى و سرنجەوە لە ماسوولکە، مادەکە لە نێوان ٣ تا ٥ خوولەک لە نێو جەستەى بەکارهێنەر بڵاو دەبێتەوە و کاریگەرییەکە لەسەر مێشک دادەنێت.
ـ بە تێکردنى مادەکە بە شێوەى تواوە وەک ئاو لە ڕێگەى چاو، مادەکە لە نێوان ٣ تا ٥ خوولەک لە نێو جەستەى بەکارهێنەر بڵاو دەبێتەوە و کاریگەرییەکە لەسەر مێشک دادەنێت.
ـ بە لێدانى مادەکە لە ڕێگەى دەرزى و سرنجەوە لە ڕەگ، مادەکە لە نێوان ١٥ تا ٣٠ چرکە لە نێو جەستەى بەکارهێنەر بڵاو دەبێتەوە و کاریگەرییەکە لە سەر مێشک دادەنێت.
ـ بە لێدانى مادەکە لە ڕێگەى بۆنکردنەوە، مادەکە لە نێوان ٥ تا ٨ چرکە لە نێو جەستەى بەکارهێنەر بڵاو دەبێتەوە و کاریگەرییەکە لەسەر مێشک دادەنێت.

کاریگەرییەکانى مادەى هۆشبەر:
لە مێشکدا هەندێک وەرگر هەن کە مادەی هۆشبەرەکە کاریگەری لەسەر دادەنێن کە ئەوانیش دابەش دەکرێن سەر سێ گرووپەوە:
گرووپى یەکەم: کاریگەرییەکانى مادەى هۆشبەر لەسەر ئەم گرووپە دەبێتە هۆى ڕێکخستن و هەستنەکردن بە ئازار و کەمبوونەوەى چالاکى ناوەندى هەناسەکێشان و قەبزی و ئاڵوودەبوون.
گرووپى دووەم: کاریگەرییەکانى مادەى هۆشبەر لەسەر ئەم گرووپە دەبێتە هۆى هەستنەکردن بە ئازار و زیادبوونى ڕێژەى میزکردن.
گرووپى دووەم: کاریگەرییەکانى سە مادەى هۆشبەر لەسەر ئەم گرووپە دەبێتە هۆى هەستنەکردن بە ئازار.
شایەنى باسە کاتێک کەسێک بۆ یەکەم جار مادەى هۆشبەر بەکار دەهێنێت، سیستەمى مێشکی بەکارهێنەرەکە بەهێز دەبێت و هەر ئەمەش وا دەکات زیاتر حەز بە دووبارە بەکارهێنانەوەى بکات و لەم جۆرە مادە هۆشبەرەش دەتوانین ناوى هێرۆئین و تریاک بەرین کە لە نێو چەورى دەتوێنەوە و مێشکى مرۆڤیش لەبەر ئەوەى چەورییەکى زۆرى هەیە، دەبینین بە بەراورد لەگەڵ مۆرفین و کۆمەڵەى مۆرفین، هێرۆئین لە ماوەیەکى کورتتر لە نێو چەورییەکەى مێشک دەتوێتەوە و کاریگەرى زیاترى لەسەر مێشک دەبێت و خێراش کاریگەرییەکانى دەردەکەون.

ھەواڵی زیاتر