بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندی بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستانی پێشتێنە لە کامێرای چاودێری چالاک دەکرێت.
هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا شوفێران ئاگادار دەکاتەوە “لە رۆژی 2023/5/1 تایبەتمەندی سزادان لە رێگای کامێراکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت، هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزادەدرێت، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن”.