سێبەر

شنۆ محمد/ زاخۆ

پیاوێك
تەرازووی لەگەڵ شێرە
زەوی لە ژێر پێ دەلەرزێتەوە
بەڵام چی بكەم
لە باوەشی مندا
منداڵێكە پڕ لە بەھانە
پیاوێك
توڕەیی وەك ھەوری بەھارە
ویران دەكات دار و درەخت
بەڵام چی بكەم
بۆ من چرۆیە
پیاوێك
ھەناسەكانی وەك شنەی ھاوینە
فێنك دەكاتەوە ناخی ئاگرین
بەڵام چی بكەم
بۆ من مەستی شەرابە
پیاوێك
تەرازووی لەگەڵ سروشتە
شەڕ ئەفرۆشێت بە گوڵستان
بەڵام چی بكەم
بۆ من سترانی سەیرانە
پیاوێك
پیاوێك بە خەندەكانی
دەبێت بە سێبەری ژنێك
بە باوەشی،
ژنێكی تەنیا ئارام دەكاتەوە.

ھەواڵی زیاتر