مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی4ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی له‌سنوری گه‌ڕه‌كی ڕزگاری ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس شوێن ده‌نگی ته‌قه‌كه كهوتنو توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێ‌کردبوو”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه” لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، م) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.
previous post