ریاز قورەیشی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، بارستە هەوایەكی سارد لە زاخۆوە بەرەو باشووری عێراق هەڵدەكات و هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و لە هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات تا چوارشەممە بەردەوم دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلەكانی گەرما لە باشوور دادەبەزن.
قورەیشی بە میداكانی عێراقی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی سبەی هەینییەوە، بارستە هەوایەكی سارد عێراق دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەی لە زاخۆوە زیاتر دەبێت، دواتر بەرەو شارەكانی دهۆك ، هەولێر، سلێمانی و نەینەوا، دواتریش بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و پاشان باشوور دەڕوات و تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
گوتیشی، ئەو بارستەیە دەبێتە هۆی بارانبارینی كەم لە شارەكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی، بەڵام بەرزترین ڕێژەكان باران بارین لە دهۆك دەبێت.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27– 4 – 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما/ بەنزیكەی ( 1 تـــا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 28– 4 – 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
كەركوك : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 27- 04 – 2023