دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

كارمەندێكی پۆلیسی گەرمیان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات، كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 25/4/2023)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار و لەسەر ڕێگای گۆڕستانی ئەنفالکراون، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان (مۆفەق تۆفیق مستەفا) لەدایکبووی 1983، بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کردووە و لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو، دەستیان بە لێکۆڵینەوە كرد.