وەزیری دەرەوەی سوید گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی سوید گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەمشەوی دووشەممە ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی سوید لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، بەپێی زانیارییەکان وا بڕیارە لەمیانەی ئەو سەردانەیدا ئان لیندێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر