شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید لە بەغدایە و هەرێمی کوردستان دەکات.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا سویدییەكەی لە بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید چەندین رێككەوتنی لێكتێگەشتیان واژوو كردووە و ھەروەھا باسیان لە دۆخی پەنابەرانی عێراقی لە سوید و ئەوروپا بەگشتی كردووە.

فوئاد حسێن، ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە

هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا ئان لیند، وەزیری دەرەوەی سوید گوتی: “حكومەتی سوید ھانی حكومەتی عێراق دەدات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، لە بواری ئابووری و سەرجەم لایەنەكانی دیكە بۆ سەقامگیری عێراق. ھەروەھا پابەندین بە پشتیوانیكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی”.

گوتیشی: “سوید پشتیوانی عێراق دەبێت، لەپێناو پاراستنی سنورەكانی و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا”.