پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە باشووری داقوق کەوتە خوارەوە

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ ماوەیەک لە سنووری داقوق و دووزخورماتوو سوڕاوەتەوە و پاشان خراوەتەوە خوارەوە.

تا ئێستا روون نەبوەتەوە ئەو فڕۆکەیە سەر بە چی لایەنێکە بەڵام لۆگۆ و ناویشانی سەر فڕۆکەکە پێدەچێت فرۆکەی ئەمەریکی بێت.

ئاماژەبەوەش کراوە، ئەو شوێنەی ئەو فڕۆکەیەی لێ سوڕاوەتەوە شوێنێکی قەدەغەکراو بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا هێزەکانی سوپا و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی لەشوێنی رووداوەکەن.

چەند میدیایەکی عێراق باس لەوە دەکەن، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لەجۆری MQ1 gray ئەمەریکییە.