هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنەمالەی شەهید هوجام سورچی کرد

دوێنێ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومەر هوجام سورچی، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى داپیریان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌ميى خۆيانى به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ده‌ربڕى.

نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خۆيان ببه‌خشێت.