ئەمڕۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وردەکاری تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمسیۆن وردەکاریی تەواو، لەبارەى تانەکانى ئەنجامى هەڵبژاردن دەخاتەڕوو، لە دوو رۆژی داهاتووشدا ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دادگای فیدراڵی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کردووە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی پێنجەم، لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 ئەنجامدرا، چەند لایەنێک تانەیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داوە، هەندێک لایەنیش لە شیعەکان وەک ناڕازیبوون بە ئەنجامەکان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە فشارەکانیان بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن چڕ کردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر