چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

وه‌زیری نه‌وتی عێراقی باس له‌ جێگیركردنی نرخی نه‌وت ده‌كات و كه‌ رێكخراوی ئۆپیك خه‌ریكه‌ ئه‌و كاره‌ بكات. 

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، زۆر ناخایانێت و داده‌به‌زێت.

وه‌زیری نه‌وت راشیگه‌یاند، رێكخراوی ئۆپیك هه‌وڵ ده‌دات نرخی نه‌وت جێگیر بكات.

روونیكرده‌وه‌، عێراق هه‌وڵ ده‌دات هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ یه‌ك رۆژ بگاته‌ (8) ملیۆن به‌رمیل، كه‌ ئه‌م بڕه‌ی به‌ هاوسه‌نگ وه‌سفكرد.

جه‌ختیكرده‌وه‌، عێراق خوازیاره تا ساڵی (2025)‌ به‌رهه‌می گاز بۆ (4) ملیار دووجا به‌رز بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز