شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی مەسیحی دەكات

نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزبایدا بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح رایدەگەێنێت، خوشك و برایانی مەسیحی و هەموو پێكهاتەكان دڵنیا دەكەینەوە كە هەمیشە پارێزەری ئەم كولتوورە و ماف و ئازادییەكانیان دەبین.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) بە گەرمی و لە دڵەوە لە تەواوی خوشك و برایانی مەسیحی لە هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم. هیوای جەژن و پشوویەكی ئارام و ئاسووده، شادی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم جەژنە پیرۆزەدا جەخت لە برەودان بە كولتووری جوانی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستاندا دەكەینەوە كە سیمایەكی گرنگیی ناسنامەی كوردستانی و مایەی شانازیمانە. خوشك و برایانی مەسیحی و هەموو پێكهاتەكان دڵنیا دەكەینەوە كە هەمیشە پارێزەری ئەم كولتوورە و ماف و ئازادییەكانیان دەبین.
جەژنی قیامە لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/4/9