کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌” ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی4ی2023″ ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ڕۆژی پێشوو. 
 وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرووه‌” سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌94ی2023 ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ی كاته‌كانیش ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌ن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان. 
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌”  پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 3 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 25 
سلێمانی: 24
دهۆک: 24 
کەرکوک: 28
هەڵەبجە: 25
زاخۆ: 25
سۆران: 25
گەرمیان: 31.