شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌م راگه‌یاندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 5ی4ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت،لەهەندێک شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لە دوای نیوەرۆش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان  نمە باران دەبارێت.
راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ 2 تا 4 پله‌ به‌راورد  بە تۆمارەکانی دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” سبه‌ی پێنجشه‌م 6ی4ی2023، ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ نێوان  پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت . 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 2 تا 4 پله‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ :   22 پلەى سیلیزى
سۆران :  21  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  26 پلەى سیلیزى